ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری ڕاگرتنی جەنگی لە غەززە دەركرد



دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە شەڕ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ دوو شەممە یەکەم بڕیارنامەی خۆی پەسەند کرد، کە تێیدا داوای “دەستبەجێ ئاگربەست”ی لە غەززە کرد و ئەمریکاش دوای ئەوەی ڕێگری لە هەوڵەکانی پێشووی بۆ دەرکردنی بڕیارنامە بە پەنابردن بۆ ڤیتۆ کرد، خۆی لە دەنگدان بەدوور گرت.

بڕیارنامەکە، کە لەلایەن ١٤ ئەندامەوە پەسەند كرا بەرامبەر بە ڕێگری یەك ئەندام (ئەمریكا)، داوای “ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە مانگی ڕەمەزان”دا دەکات، کە دوو هەفتە لەمەوبەر دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەی “بڕیاری ئاگربەستێکی هەمیشەیی لێبکەوێتەوە” و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجَی هەموو بارمتەکان دەكات.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ زیادکردنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و داوای لابردنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکارییەکان دەکات.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی هەواڵی (ئیسرائیلی ینێت) ئەمڕۆ دوو شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کە سەردانەکەی شاندی بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ واشنتۆن هەڵدەوەشێنێتەوە ئەگەر ئەمریکا ڤیتۆی خۆی لە دژی پێشنیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات بەکارنەهێنێت .

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر: حكومەتی هەرێم بۆمبێكی ئابوریی خستۆتە هەر ماڵێكی كوردستانەوە
پێت هەڤاڵ ئەبوبەكر: حكومەتی هەرێم بۆمبێكی ئابوریی خستۆتە هەر ماڵێكی كوردستانەوە
خانووە زیادەڕۆكانی چەند ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن
دوات خانووە زیادەڕۆكانی چەند ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن
پەیوەندیدار