نەرمین مەعروف: سودانی لیژنەیەکی بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک داواکاریی هەرێم پێکهێنا



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی چەند داواکارییەکی توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەوی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، وێڕای بەدواداچوون بۆ پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران ، داخوازی چەند توێژێکی تری هەرێمی کوردستانی گەیاندە سودانی.

ڕوونیشیکردەوە کە پرسی هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم بە زیندانیانی سیاسی عێراق، جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە پێدانی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە پێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە نێو داواکارییەکاندا بوون.

نەرمین مەعروف کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییە ئەوەشی خستەڕوو کە پرسی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردمانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم و  پرسی هەمواری یاسای کۆچ و کۆچبەران بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم کە لەسەردەمی رژێمی ڕابردوو دووچاری ڕاگواستن و کۆچککردن و ئاورەیی بوون، بە سودانی گەیاندووە.

نەرمین مەعروف ڕاشیگەیاند، سودانی بڕیاری دا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی داواکارییەکان پێکبهێنیت و پەرلەمانتارەکەی یەکێتیش کراوە بە ئەندام تێیدا.

مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی توند ئاڕاستەی دەسەڵات دەکەن
پێشت مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی توند ئاڕاستەی دەسەڵات دەکەن
مشتومڕى مه‌عریفى لەسەر لاسەنگی مێژوویی: بۆئه‌وه‌ى كورد مێژوو دروست بكات
دواتر مشتومڕى مه‌عریفى لەسەر لاسەنگی مێژوویی: بۆئه‌وه‌ى كورد مێژوو دروست بكات
ەیوەندیدار