ئابووریناسێك: دابەشنەكردنی مووچە فشارە بۆ ڕازیكردنی بەغدا بە هەژماری من



ئابووریناسێك ڕایدەگەیەنێت، كە دەستەبەسەرداگرتنی مووچە و قووتی هاونیشتیمانیان جۆرێكە لەجۆرەكانی توندوتیژی ئابوری و دارایی و دەشڵێت: ئەوەی تێبینی دەكرێت دابەشنەكردنی مووچە، فشارێك بێت بۆ ڕازیكردنی بەغدا بە پڕۆژەی هەژماری من.

سەركۆ یونس، ئابووریناس لە وتارێكدا، كە لە سایتی (خەڵك) بڵاوكراوەتەوە لەژێر ناونیشانی (توندوتیژی ئابوری دژ بە مووچەخۆران) ڕایگەیاندووە، “دەرئەنجامی كێشە و قەیرانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، وا نزیك دەبینەوە لە دوو مانگ، مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانیان وەرنەگرتووە، بارودۆخی ئابووری و بژێوی دوو لەسەر سێی هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە”.

سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من دەڵێت: “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبەغدا، بە نیشتیمانیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەك پارێزگاكانی تری عێراق، كێشەكەی زیاتر قووڵكردووەتەوە و حكومەتی هەرێم هێشتا بەو بڕیارە ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە و زیاتر جەخت لە پرۆژەی (هەژماری من) دەكاتەوە، كە مووچەی پێ بدرێت، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت دابەشنەكردنی مووچە، فشارێك بێت بۆ ڕازیكردنی بەغدا بە پڕۆژەی هەژماری من”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕاگرتن و دەستەبەسەرداگرتنی مووچە و قووتی خەڵكی، بەیەكێك لە جۆرەكانی توندوتیژی ئابووری دادەنرێت، كە دەستەڵاتداران پەیڕەوی دەكەن بەئامانجی سەركوتكردنی مووچەخۆران، بەڵام بەداخەوە ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات ستەمكردنە لە هاونیشتمانیانی كورد زمان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خانەنیشینانی شارستانی و سەربازی و كەمئەندامان.

جەختیشی كردۆتەوە، نائومێدی و بێ هیوایی خەڵك و مووچەخۆران، لەئێستاو داهاتویان زۆر بووە و ئەوەی خەمی یەكەم و كۆتایی مووچەخۆرو هاوڵاتیانە، تەنها مووچەیە.

زانکۆی سلێمانی کێبڕکێی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق دەکات
پێشت زانکۆی سلێمانی کێبڕکێی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق دەکات
سەركردەیەكی یەكێتی: شتێک نەماوە بە ناوی حکومەتی هەرێمەوە
دواتر سەركردەیەكی یەكێتی: شتێک نەماوە بە ناوی حکومەتی هەرێمەوە
ەیوەندیدار