زانکۆی سلێمانی کێبڕکێی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق دەکات



بەپێی دامەزراوەی AD Scientific Index، زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لەسەر ئاستی گشت زانکۆ حوکومی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت.

زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە نیشاندەری ئەوەیە کە زانکۆی سلێمانی لەبەهێزی، ئاستبەرزی و کاریگەریی توێژینەوەی توێژەرەکانیدا بەردەوام لە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو و خێرادایە.

دامەزراوەی AD Scientific Index، بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی (h-index, i10-index, citation)ی گووگڵ سکۆلەر، هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات، دامەزراوەی ناوبراو، جگە لە دیاریکردنی باشترین توێژەری زانکۆکان، ئاماژەش بە ژمارەی باشترین توێژەرەکانی هەر زانکۆیەک لەسەر ئاستی جیهان دەدات.

شایەنی باسە،باشترین توێژەری زانکۆی سلێمانی بەڕێز (پ. د. شجاع الدین بکر عزیز)ە. بەڕێزیان مامۆستایە لە بەشی فیزیا –کۆلێژی زانست و هاوکات ڕاگری (سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان)ە. سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکات و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاتریان بۆ دەخوازێت.

بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ لەم پارێزگایانە پشوو راگەیەندرا
پێشت بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ لەم پارێزگایانە پشوو راگەیەندرا
ئابووریناسێك: دابەشنەكردنی مووچە فشارە بۆ ڕازیكردنی بەغدا بە هەژماری من
دواتر ئابووریناسێك: دابەشنەكردنی مووچە فشارە بۆ ڕازیكردنی بەغدا بە هەژماری من
ەیوەندیدار