سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئەمریکا دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆیان کرد



سەرۆک کۆمار داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات بە پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانیشەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار، لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا کرد و لە دیدارێکدا پەرۆشی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندی پتەوی نێوان عێراق ئەمریکا دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرا و سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا و لێکگەیشتنە سیاسییەکان.

د. لەتیف ڕەشید ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوولا خوازیارن درێژە بە گفتوگۆکان بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی مانگی سێ نزیک دەبینەوە، تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتیشیان وەرنەگرتووە، ئەمە جگە لەوەی سێ مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵی 202ش نەدراوە.

هەر بەو هۆیەشەوە لە بەشێکی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆت دەستیپێکردووەتەوە.

سۆران عومەر: گومان لەسەر ناوی 67 هەزار مووچەخۆر هەیە
پێشت سۆران عومەر: گومان لەسەر ناوی 67 هەزار مووچەخۆر هەیە
کەشناسی هۆشدارییەکی دەربارەی کەشوهەوا بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی هۆشدارییەکی دەربارەی کەشوهەوا بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار