کەشناسی: بەفر و لێزمە باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت



کەشناسی پێشبینی تەرزە و لێزمە باران دەکات و ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەگەرى بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە دواى نیوەڕۆوە لە ئەنجامى کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و کەنداوی عەرەبی شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە .

ڕوونیشیکردەوە کە کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم دەست پێدەکات، لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و باشوورى پارێزگاى سلێمانى باران بارینى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و باران بارینى بەبەراوورد لەگەڵ ناوچەکانى تر زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕی باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى ئیدارەى گەرمیان لە نێوان 35ملم تا45 ملم دەبێت.

کەشناسی ڕاشیگەیاند، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا کاتەکانى بەرەبەیانى دووشەممە بەردەوام دەبێ، بەڵام لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین و سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى زاخۆ بارانبارین کەمتر دەبێت.

پێشبینیشی کرد کە لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەرى ئەم شەپۆلى باران بارینە بەردەوام دەبێت لە سەر ناوچەکەمان تا کاتەکانى بەرە بەیانم هەروەها لە ئەنجامى گاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و ئەگەرى تەزرە بارین لە کاتەکانى بەرەبەیان لە هەندێ ناوچە هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15

سلێمانی: 13

دهۆک : 13

زاخۆ : 14

هەڵەبجە : 14

کەرکووک : 17

سۆران : 12

حاجی ئۆمەران : 4

گەرمیان : 18

فوئاد حسێن و برێت مەکگۆرک لە واشنتۆن کۆبوونەوە
پێت فوئاد حسێن و برێت مەکگۆرک لە واشنتۆن کۆبوونەوە
وەڵامێک بۆ ئەو بەڕێزانەی پێیان وایە هەرکەسێک لەبری خۆراک بۆ زەکاتی سەرفیترە پارە بدات “قبوڵ نیە”!
دوات وەڵامێک بۆ ئەو بەڕێزانەی پێیان وایە هەرکەسێک لەبری خۆراک بۆ زەکاتی سەرفیترە پارە بدات “قبوڵ نیە”!
پەیوەندیدار