فوئاد حسێن و برێت مەکگۆرک لە واشنتۆن کۆبوونەوە



وەزیری دەرەوەی عێراق و ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش کۆبوونەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە واشنتۆن کوبۆوونەوە و لە میانیدا، لێکەوتەکانی شەڕی سەر غەززە، پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعشیان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند برێت مەکگۆرک لە نووسینگەی خۆی لە واشتنۆن پێشوازی لە فوئاد حسێن کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کرا و گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە عێراق لە ناوچەکە دەیگێرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ھەرێمی و کاریگەرییەکەی لەسەر عێراق، کراوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لێکەوتەکانی شەڕی غەززە، پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعشیان لە عێراق و سووریا، خراونەتە بەرباس.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە محەمەد شیاع سودانی مانگی داهاتوو و لەسەر بانگھێشتی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی واشنتۆن دەکات،

کەشناسی هۆشدارییەکی دەربارەی کەشوهەوا بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی هۆشدارییەکی دەربارەی کەشوهەوا بڵاوکردەوە
کەشناسی: بەفر و لێزمە باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
دواتر کەشناسی: بەفر و لێزمە باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
ەیوەندیدار