“هەڵبژاردن بە هۆکاری پاراستنی قەوارەی هەرێم دەزانین”



حاکم قادر ڕایگەیاند وەک یەکێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە هۆکارێکی پاراستنی قەوارەی هەرێم دەزانین پێویستە لایەنە سیاسیەكان ململانێكان وەلابنێن و خۆیان بەدووربگرن لە ھەموو جۆرە تەخوینێك لە سوشیاڵ میدیا و تیڤییەكان.

حاکم قادر حەمەجان لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی بڕیارلێدراویدا بەڕێوەبچێت و تێبینی و سەرنجەکانیش بەپێی یاسا و بە ڕێککەوتن چارەسەر بکرێت.

حاکم قادر ئاماژە بەوەشدەکات، وەك یەكێتی پێمانوایە سەرەڕایی ئەوەی ھەڵبژاردن یەكێكە لە بنەماكانی دیموكراسی، ھۆكاریشە بۆ زامنكردن و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان، بەمەرجێك ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت و دووربێت لە ھەموو جۆرە دەستێوەردانێك، چونكە دامەزراوەكانی ھەرێم شەرعیەت وەردەگرنەوە و دوردەبن لە بۆشایی یاسایی و كارگێری، بۆیە پێویستە ئەو وادەیەی دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوە زیاتر دوانەخرێت و سەرجەم لایەنەكان بگەنە ڕێكکەوتن تا ڕەخنە و سەرنج و تێبینیەكان بڕەوێنرێتەوە.

وتیشی ، وەک هەمیشە جەخت لە یەکڕیزی و یەکگرتووی لایەنە سیاسییەکان و گەلی كوردستان دەکەینەوە، و  قۆناغەكە وا دەخوازێت سەرجەم لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان و گەلی كوردستان یەكگرتو و یەكریزبن تا زامنی سەركەوتنمان بكەین دژ بە ھەموو پیلانێكی دوژمنكارانە كە دژی نەتەوەكەمان ئەنجام دەدرێت،

ڕوونیشیکردەوە، پێویستە ململانێكان وەلابنێن و خۆیان بەدووربگرن لە ھەموو جۆرە تەخوێنێك لە سوشیاڵ میدیا و تیڤییەكان و لەبری ئەوە پێویستە بە زوترین كات كۆببنەوە و بگەنە ڕێكەوتن لەسەر پاكێجێكی ھاوبەشی نیشتیمانی و ستراتیژی، تا ڕووبەڕووی ھەموو ئەو ئالنگاریانە ببنەوە كە لە ئێستا و لە داھاتوودا ڕوودەدەن، تا بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان پارێزراو بێت.

سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی و ئابوری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢
دوات نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی و ئابوری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢
پەیوەندیدار