سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەکات بۆ سبەی یەکشەممە و هۆشداری لە دروستبوونی لافاویش دەدات بە تایبەت بۆ ناوچەکانی ناوەراست و باشوری گەرمیان و شارەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای بەغداد.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە سەرەتای کاتەکانی ئەمشەو تا سبەی نیوەرۆ بەگشتی کەشوھەوا سەقامگیرەبێت و ھەندێک کات نمە بارانێکی کەم لەھەندێک شوێندا ئەبارێت، سبەی یەکشەممە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بەدواوە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان دەرەکەوێت سەرەتاش بە بارانی رێژە کەم بۆ مامناوەند و پچر پچر دەستپێدەکات و ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو.

دەشڵێت:”پاشان لەکاتەکانی ئێوارەوە تا درەنگانی شەو کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە قوڵ دەبێتەوە ئەبێتە ھۆی ناسەقامگیری کەشو ھەواو لە تەواوی ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھەورە بروسکەی توند و باو بارانی بەخوڕ چالاک ئەبێت کە ھەندێک کاتیش تاوە تەرزەی بەھێز لەھەندێ شوێندا ئەبارێت وە ھۆشداری لەدروستبوونی لافاو ئەدەین بەتایبەت بۆ ناوچەکانی ناوەراست و باشوری گەرمیان و شارەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای بەغداد کە ھاوسنورن لەگەڵ ئێراندا لەم ناوچانەدا پێشبینیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ھەوری بەھێزی سوپەرسێل دروستدەبێت و بارانێکی زۆر ئەبارێت بەبەراورد بە ناوچەکانی دیکە بۆیە پێویستە ئامادەکاری ھەبێت و دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئاگاداربن لە بەھێزی باران و لافاوی خێرا و بارینی تەرزەی قەبارە مامناوەند بۆ گەورە”.

راشیگەیاند، سەبارەت بە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین لەو ناوچانەشدا ئەگەری تاوە بارانی مامناوەند و ھەورە بروسکە ئەبێت بەشێوەیەکی ئاسایی و لەسنوری پارێزگای دھۆک بەراورد بە سەرجەم ناوچەکان کاریگەری کەمتر ئەبێت لەسەری و بارانێکی کەمتر لەسنوری پارێزگای دھۆک ئەبارێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ سبەی جێگیرەبێت ، خێرای با مامناوەند 10-25کم/ک ئاراستەی با باکوری رۆژھەڵات ، لەکاتەکانی شەودا لەکاتی چری شەپۆلەکە لەناوچەکانی گەرمیان بای باشور ھەندێک کات بەخێرای زیاتر لە 35کم/ک چالاک ئەبێت .

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران بارینى ئەمڕۆ لە ماوەی 12 کاتژمێر هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە بەمجۆرەیە:-
هەولێر17.3 ملم
شەمامک 13.5 ملم
پیرمام 13.5 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک 8.3 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
ئاکرێ 13.2 ملم
ئامێدى 15.2 ملم
بامەرنێ 13.2 ملم
بارزان 12.8 ملم
شەقڵاوە 11.4 ملم
حاجى ئۆمەران 12.2 ملم
هەڵشۆ 4.6 ملم
خەبات 15.2 ملم
مانگیش 5.2 ملم
سۆران 14.8 ملم
پێنجوێن 0.4 ملم
ماوەت 0.8 ملم
قەڵادزێ 3.2 ملم
باتوفە 6 ملم
رواندز 1.2 ملم
میرگەسور 17.4
چۆمان 18.2 ملم
سیدەکان 11 ملم

گۆشتی بەستووی هاوردە بۆچی هەمیشە هەرزانە؟
پێت گۆشتی بەستووی هاوردە بۆچی هەمیشە هەرزانە؟
“هەڵبژاردن بە هۆکاری پاراستنی قەوارەی هەرێم دەزانین”
دوات “هەڵبژاردن بە هۆکاری پاراستنی قەوارەی هەرێم دەزانین”
پەیوەندیدار