نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی و ئابوری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢



وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەمان نییە بۆئەوەی کورتهێنانی پارەی مووچە پڕبکەینەوە، بەغدا پارەی ٣٦٠ هەزار مووچەخۆری نەناردووە  ، بەچی پڕی بکەینەوە، لەبەرئەوە چاوەروانین بەغدا پارەی دیکەمان بۆ بنێرێت بۆئەوەی مووچە دابەشبکەین، ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس رایگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا هەیە سیاسییە، بەغدا مووچەی ٢٦٠ هەزار کەسی نەناردووە و ئەمەش وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوە، کە هەرگیز نابێت مووچەی ئەو ٣٦٠ هەزار کەسە دابەشنەکرێت.

وتیشی: خەڵکانێک هەن دڵخۆشن بە شکانی حکومەتی هەرێم بەڵام دەبێت ئەوە بزانن، ئەگەر حکومەتی هەرێم بشکێت ئێمە هەموومان دەشکێین.

راشیگەیاند، چاوەڕێ دەکەین کە بەغدا پارەی دیکەمان بۆبنێرێت و ئینجا دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەین، لەبارەی ناردنی ناوی هێزەئەمنییەکانیش بۆ بەغدا وتیشی: رێککەوتووین و ناوەکانیان بۆ بنێرین.

سەبارەت بە دواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و باکردنی دابەشکردنی مووچە وتیشی: کەس لە ئەنجوومەنی وەزیران دژی دابەشکردنی مووچە نییە.

“هەڵبژاردن بە هۆکاری پاراستنی قەوارەی هەرێم دەزانین”
پێت “هەڵبژاردن بە هۆکاری پاراستنی قەوارەی هەرێم دەزانین”
باندێكی دزی ئاشكرابوون كە لە سوریاوە هاتوونەتە هەولێر
دوات باندێكی دزی ئاشكرابوون كە لە سوریاوە هاتوونەتە هەولێر
پەیوەندیدار