ئاوات شێخ جەناب هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرادەكات



وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانن و دەشڵێت: بەو بڕە پارەیەی بەغدا ناردوویەتی ڕازی نابن.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە دیدارێکیدا لەگەڵ بەشێك لە میدیاكان ڕایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانن و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لێ نەدراوە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق ئەو ٦١٨ ملیار دینارە وەک پشکی مووچەی هەرێم جێگیر نەکات، بۆیە بەو بڕە پارەیەی بەغدا ناردوویەتی ڕازی نابن، چونکە دەیانەوێت بەغدا بە تەواوی پارەی مووچەیان بۆ بنێرێت.

دەشڵێت، “داهاتی ناوخۆ مانگانە لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ ملیار دیناردایە”.

سەبارەت بە داواكاری تیمی یەكێتی بۆ دابەشكردنی مووچە، ئاوات شێخ جەناب وتویه‌تی، “ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی هێزی 70 و هێزی ئاسایشی سه‌ربه‌خۆی بدات ئێمه‌ مه‌منونین و ده‌ستده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات”.

 

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
مامەڵەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە ڕاگیرا
دواتر مامەڵەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە ڕاگیرا
پەیوەندیدار