نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دووجار دابەزینی تۆماركرد، كە ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتنی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهۆی دۆلار زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینارە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ڕۆژی پێنج شەممە مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كە پێشبینی دەكات بە هۆی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندییەوە نرخی دۆلار وردە وردە لە بازاڕەكاندا زیاتر دابەزێت.

باندێكی دزی ئاشكرابوون كە لە سوریاوە هاتوونەتە هەولێر
پێت باندێكی دزی ئاشكرابوون كە لە سوریاوە هاتوونەتە هەولێر
ئاوات شێخ جەناب هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرادەكات
دوات ئاوات شێخ جەناب هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار