مامەڵەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە ڕاگیرا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە داوا لە هاووڵاتیان دەكات سەردانی بەشی تۆمار نەكەن و ڕایدەگەیەنێت، كە سەرجەم کاروبارەکانی ئەو بەشە ڕاگیراوە بۆ کاتێکی نادیار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی ” تۆمار ” لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٢٤ هیچ هاووڵاتیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی “تۆمار” نەکات.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەرئەوەی لە ئێستادا سەرجەم کاروبارەکانی ئەو بەشە ڕاگیراوە بۆ کاتێکی نادیار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ هەڵەبجە، یەكەم تابلۆی ئۆتۆمبێل چاپ كرا و درایە هاووڵاتییەكی پارێزگاكە و دواتریش ڕۆژانە ژمارە نایابەكان بە تیروپشك دەدران بەو هاووڵاتیانەی ناویان تۆماردەكرد.

 

ئاوات شێخ جەناب هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پێشت ئاوات شێخ جەناب هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرادەكات
شاندێكی پارتی بۆ مووچە و هەژماری من دەچێتە بەغدا
دواتر شاندێكی پارتی بۆ مووچە و هەژماری من دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار