یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئاگادارییەکدا خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانی دەرەوەی ناوچە کوردستانییەکان ئاگادار دەکاتەوە، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن کە حکومەتی عیراقی ڕایگەیاندووە،

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ـی ئاداری 2024، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی گرنگی بڵاوكرده‌وه‌، و ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ  سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان فۆڕمى ئەلیکترۆنى هاوپێچ له‌نێو لینكه‌كان پڕبکەنەوە.

دەقی ئاگادارییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

ئاگادارییەکى گرنگ لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکات، کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و پار ساڵ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدیان وەرگرتوە، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى هاوپێچ پڕبکەنەوە. بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنیان لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەدەست نەچێت.

بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارووە بکەن:

https://submit2-2024.iraqi-fpsc.gov.iq/…

تێبینى: بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتی عێراقى بکەن:

https://iraqi-fpsc.gov.iq/

مووچەخۆران لەنێوان ڕەمەزان و جەژنێكی بێ‌ مووچە و شەڕی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتداران
پێشت مووچەخۆران لەنێوان ڕەمەزان و جەژنێكی بێ‌ مووچە و شەڕی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتداران
شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و تەرزە و لافاو هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و تەرزە و لافاو هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار