شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و تەرزە و لافاو هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: “بارانی بەخوڕ و تەرزەی گەورە دەبارێت و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە” هاوكات هۆشداری لە ڕوودانی لافاو دەدات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە 24/3/2024 بۆ کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە 25/3/2024 بەگوێرەی ئەو زانیارانەی لەنەخشەکانی کەش و ھەوا ھەیە ئەگەری ھاتن و قوڵبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ھەرێمی کوردستان ھەیە، کە ئەبێتە سەرھەڵدانی ناجێگیری بەرگەھەوا و دروستبوونی ھەوری فرەخانەی سوپەرسێل بەشێوەیەکی فراوان لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و خۆرھەڵاتی پارێزگای کەرکوک و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە.

ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی بارانێکی بەخوڕ و زۆر ئەکەین لەو مەودایەدا بۆ سەر ئەم ناوچانە، کە ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاویش لە ھەندێ شوێندا ھاوکات ھەورە بروسکەی توند و تەرزە بارینیش بە قەبارەی گەورە یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکانی ئەم حاڵەتە ئەبێت.

وتیشی، “سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەش سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای ھەولێر و دھۆک لەماوەی ئاماژە پێکراودا تاوە باران و ھەورە بروسکە بەشێوەیەکی ئاسایی ئەبێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕێژەی بارانی چاوەڕوانکراو لە ماوەی ئێوارەی یەک شەممە بۆ بەرەبەیانی دوو شەممە لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان و ھەڵەبجە و سلێمانی بەجیاوازی شوێنەکان لە سەروو 25 ملم تا زیاتر لە 100 ملیمەترە و ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە ئەبێت.

 

یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە
زانکۆی سلێمانی دەبێتە ئەندامی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان
دواتر زانکۆی سلێمانی دەبێتە ئەندامی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان
ەیوەندیدار