ئەوقاف دەستەواژەی “شێخ و بانگخواز” و دەركردنی جنۆكە و پزیشكی ئایینی قەدەغەكرد



 

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی چەند كارێك دەچێتە خانەی فێڵ كردن و بەتاوان هەژمار دەكرێت و سزای لەسەرە.

ھۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدانی چەند كارێك دەچێتە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە.

سەبارەت بە كارە قەدەغەكراوەكان، ئەوقاف ڕوونی كردۆتەوە:
یەکەم/ بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئاینی و ھاوشێوەکانی .

دووەم/ دروستکردنی نوشتە، جاد و دەرکردنی جنۆکە.

سێیەم/ فرۆشتنی گیادەرمان خۆراک و خواردنەوە گۆڵاو و ھەنگوین و ڕەشکە و شتی تر بەناوی چارەسەری پزیشکی ئاینی.

ئەوقافی ھەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، “بۆ گەیاندنی زانیاری وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتمانی پەیوەندی بکە بەژمارە تەلەفۆنەوە و بەڵگەکان بنێرن و ناوی ھەموو کەسێک پارێزراوە.

ژمارە مۆبایل، كە وەتس ئاپ، ڤایبەر، تیلگرام-ی لەسەرە: ٠٧٥٠٢٥٤٧٥٨٥

 

“لە جیهاندا 800 ملیۆن كەس بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن”
پێشت “لە جیهاندا 800 ملیۆن كەس بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن”
چۆن ڕێگری لە كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێم كرا؟
دواتر چۆن ڕێگری لە كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێم كرا؟
ەیوەندیدار