زانکۆی سلێمانی دەبێتە ئەندامی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان



لە ڕاگەیەندراوێکدا زانکۆی سلێمانی ئەندامبوونی لە ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا زانکۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، لە ڕێکەوتی ٢١ی مارسی ٢٠٢٤دا، زانکۆی سلێمانی بە فەڕمی دەبێتە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە 1600 دامەزراوەی ئەکادیمی لە کۆی 150 وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت.

باس لەوەشدەکات، کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستپێشخەرییەکی جیهانییە و هانی زانکۆکان دەدات پێکەوە کار بۆ ئامانجە درێژخایەنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن.

دەشڵێت، لەڕێی ئەندامێتی لەم تۆڕەدا، زانکۆی سلێمانی دەتوانێت سوود لە ۆرکشۆپ و بەرنامەی جیاوازەکانی ڕاهێنان وەربگرێت، کە پەیوەستن بە ئامانجەکان، جگە لەوەش زانکۆی سلێمانی (ئامرازێکی ئۆنلاین)ی دەخرێتە بەردەست کە هاوکاری زانکۆ دەکات لە چۆنیەتی کارکردنی لەسەر ئامانجەکان و لەمەودا زانکۆی سلێمانی دەشتوانێت بابەت دەربارەی ئامانجەکان لە ماڵپەڕی UNAIدا بڵاو بکاتەوە.

ڕوونیشیدەکاتەوە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی لەناو و دەرەوەی زانکۆدا، لە ئێستادا زانکۆی سلێمانی سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر ئامانجەکان و کاریش بۆ بەدیهێنانیان دەکات.

شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و تەرزە و لافاو هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و تەرزە و لافاو هەرێم دەگرێتەوە
یەکگرتوو پشتیوانی تەوتین کردنی مووچە دەکات
دواتر یەکگرتوو پشتیوانی تەوتین کردنی مووچە دەکات
ەیوەندیدار