پارێزگاری دهۆک: عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە نەکردووە



پارێزگاری دهۆک قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، “شوقەمان بۆ زیانمەندانی لافاوەکە کڕیوە، بەڵام حکوومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک نەکردووە”.

ئەمڕۆ شەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا شێوازی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆکی ڕاگەیاند، “قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە زۆر گەورەیە، بڕیار دراوە خانووە زیادەڕۆکانی گەڕەکی هشکەڕووی دهۆک و ئەوانەی لەسەر ڕێڕەوی لافاون لاببرێن، هەر زیادەڕۆییەکی دیکەش لەو گەڕەکە هەبێت بەبێ دوودڵی لادەبرێت، ئەو خانووانەش کە تاپۆکراون، بەڵام مەترسیی داڕووخانیان لەسەرە، لادەبرێن و خاوەنەکانیان لەلایەن حکوومەتەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی 48 کاتژمێردا شوقەممان بۆ هاووڵاتییە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکە کڕین و پارەشمان پێدان بۆ ئەوەی کەلوپەلی ناوماڵەوەی پێ بکڕن، پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان، هەموو زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو دەکرێتەوە.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی جەختی لەوەشکردەوە، حکوومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک نەکردووە، تەنانەت پەیوەندیشیان پێوە نەکردووین و هاوخەمیشیان دەرنەبڕیوە.

دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
تۆمەتبارێکی دزیکردن لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیر کرا
دواتر تۆمەتبارێکی دزیکردن لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیر کرا
ەیوەندیدار