تۆمەتبارێکی دزیکردن لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیر کرا



ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە هەڵساوە بە دزیکردن لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو.

‎‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٠٣/٢٢) تاوانێکی دزیکردن ئەنجامدرابوو لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای عنکاوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە بەدواداچوون ئەنجامدرا، لە لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت تۆمەتبارەکان لەکاتی ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا، بە سوودوەرگرتن لە خانوویەکی تەنيشت نووسینگەكەوە، کە ئەم خانووە چۆڵ و تەواو نەكراوە، لە درەنگانی شەودا هەڵساون بە شکاندن و کونکردنی دیواری نێوان خانووەکە و نووسینگەکە، بەو شێوەیە چوونەتە ناو نووسینگەکە و پاشان تاوانی دزیکردنەکەیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتن بە سەرەداوی ڕووداوەکە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێ، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ع. ح. ع.) مان دەستگیرکرد و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمتبارەکانی دیکە.

پارێزگاری دهۆک: عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە نەکردووە
پێشت پارێزگاری دهۆک: عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە نەکردووە
“خەڵک” هۆکاری دواکەوتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاشکرا دەکات
دواتر “خەڵک” هۆکاری دواکەوتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار