هاکان فیدان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات



وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێم دەکات و هیوای ساڵێکی ئارام و ئاسودە دەخوازێت.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له‌ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێگه‌يشت كه‌ تيايدا هيواى ساڵێكى پڕ له‌ خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باش بۆ به‌ڕێزيان ده‌خوازێت.

له‌ نامه‌كه‌دا وەزیری ده‌ره‌وه‌ى توركيا نووسيوويه‌تى: به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له‌ ناخه‌وه‌ پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه‌ سيمبولى خۆڕاگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه‌. هه‌روه‌ها هيواى خواستووه‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له‌ ناوچه‌كه‌دا.

تەیف سامی لەگەڵ بانکە عێراقییەکان بۆ تەوتنی مووچە ڕێککەوتن
پێت تەیف سامی لەگەڵ بانکە عێراقییەکان بۆ تەوتنی مووچە ڕێککەوتن
بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بەکارهێنرا
دوات بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بەکارهێنرا
پەیوەندیدار