سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری لە بەئامانجگرتنی دادگای فیدڕاڵی دەدات



لە راگەیەندراوێکدا، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت پاڵپشتی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ دادگای باڵای فیدراڵی دەربڕی، و پشتیوانی لە هەوڵەکانی کرد و رۆڵی لە پاراستنی یەکڕیزی عێراق و پاراستنی دەستوور و پاراستنی سیستمی دیموکراسی بەرز نرخاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، مەندەلاوی داوای کردووە پشتیوانی لە ھەوڵەکانی دادگای باڵای فیدراڵی بکرێت لە چارەسەرکردنی دۆسییە نیشتمانییەکان و پاراستنی دەستوور و موڵکی گشتی، و هاوکات ھۆشداریدا لە ھەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی دادگای فیدراڵی و بە مەترسیدار وەسفی کرد .

دادگای فیدراڵی دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا ، کەوتونەتە بەر ھێرشێکی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی کە بە سیاسی کراوەو ئامانج لێی زیانگەیاندنە بە ناوبانگی دادگاکەو شەرعیەتەکەی، لەپای ئەم هەوڵانە هەموو رێکارێکی یاسایی و دەستوری خۆمان دەگرینە بەر بۆ نەهێشتنی ئەو هێرشانە.

دەتوانیت بە پارە چی بكەیت؟
پێشت دەتوانیت بە پارە چی بكەیت؟
زیاتر لە ١ ملیۆن کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد دەکەن
دواتر زیاتر لە ١ ملیۆن کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد دەکەن
ەیوەندیدار