دەتوانیت بە پارە چی بكەیت؟



لە جیهانی ئەمڕۆدا پارە بۆتە هۆکارێکی سەرەکئ ژیانکردن بۆ مرۆڤەکان، هەرچەندە بەتێپەڕبوونی ساڵ و کات خواستەکانی مرۆڤ و پێداویستییەکان ڕوو لە زایدبوون بکەن، هێندەش پەیداکردنی پارە گرانتر و ئاستەمتر دەبێت، بەو پێیەی لەدوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان بە گشتی تووشی قەیرانی دارایی بوون و لێکەوتەکانی تا ئێستاش بەردەوامە،

لێرەدا چەند خاڵێک لەسەر هەبوونی پارە و ئەو پێداویستیی و بڕەی کە پێویستە هەتبێت دەخەینە ڕوو،هاوکات چەند زانیارییەکیش لەسەر پارە لە جیهاندا باس دەکەین:

  1. دراوی كاغەزیی (100) دۆلاری: لە جیهاندا زۆرترین بەكاهێنانی هەیە و زۆرترین ساختەشی لێ دروستدەكرێت.

 

  1. (دە هەزار) دۆلار: لە سەد سەد دۆلاری پێكدێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ساڵێك كاركردنی تاقەت پروكێن ئینجا دەتوانیت كۆی بكەینەوە، بەشی كڕینی سەیارەیەكی بەكارهاتوو، یان سەفەرێك دەكات.

 

  1. (یەك ملیۆن) دۆلار: هەرچەندێك زۆر نییە و كێشەكەی تەنها (13) كیلۆگرامە و لە جانتایەكدا جێی دەبێتەوە، بەڵام خەونی هەموو كەسێكە، ئەگەر (82) ساڵ بە بەردەوامی كاربكەین و خەرجی نەكەین، دەتوانین ببین بە خاوەنی.

 

  1. (سەد ملیۆن) دۆلار: بە كاركردنی ئاسایی ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت، ئەگەر دەستت كەوت ئەوا دەتوانیت لە هەر وڵاتێك خۆت دەتەوێت بژیت، كۆشكێكی گەورە و یەخت و چەند سەیارەیەكی ناوازەی پێ دەكڕیت و ئەوەشی دەمێنێتەوە ئەگەر هەر بیخەیتە بانكێكیشەوە، ئەوا چیتر پێویستت بەكاركردن نییەو تا ماویت بە دەوڵەمەندیی دەمێنیتەوە.

 

  1. (یەك ملیار) دۆلار: بە دڵنیاییەوە لە جانتادا جێگای نابێتەوە، دەبێت ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگری بۆ بگریت بۆ گواستنەوەی، ژمارەی ئەو شتانەی دەتوانیت بەم بڕە بیكڕیت ناكۆتایە و ئەگەر بتوانیت لە ئێستادا پەیدای بكەیت، دەبیت بە(1646)ـەمین ملیاردێری جیهان، ئەو كات لە ئەمریكا پێت دەڵێن (بلیۆنێر).

 

  1. (یەك ترلیۆن) دۆلار: ئەمە ژمارە یەكە و دوازدە سفر لە پاڵیدایە، ئەگەر هەمووی سەد دۆلاری بێت، لە ساحەیەكی گەورەی تۆپی پێ‌ ئینجا جێگای دەبێتەوە، ئەگەر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا و هەموو رۆژێك یەك ملیۆن دۆلاری لێ‌ خەرج بكەیت هەتا ئەمڕۆ، ئەوا ناتوانیت هەمووی خەرج بكەیت، بەڵكو لە نزیكی (700) ملیارت بۆ خەرجكراوە، تا ئێستاش سامانی ئەو (1645) ملیاردێرەی هەن لە جیهاندا، پیكەوە دەگات بە (6 ترلیۆن و 400 ملیار) دۆلاری ئەمریكی.

 

  1. (دە ترلیۆن) دۆلار: بەم بڕە دەتوانیت هەموو كۆمپانیاكانی سەر زەوی بكڕیت و ئەگەر بتەوێت برسێتی و هەژاری لە هەموو جیهان بنەبڕ دەكەیت، بەڵام ناتوانیت قەرزەكانی سەر ئەمریكا پاكبكەیتەوە كە بڕەكەی تەنها (17 ترلیۆن و 600) ملیار دۆلارە، لەگەڵ ئەوەی لە هەموو جیهان تەنها (10 ترلیۆن و 500 ملیار) دراوی دۆلار هەیە.

 

  1. (سەد ترلیۆن) دۆلار: بە قەبارەی بینایەكی گەورەی وەك بورجی خەلیفە دەبێت، لە هەموو جیهاندا تەنها بە بڕی هاوتای (60 ترلیۆن) دۆلار دراو هەیە، ئەگەر هەتبێت ئەوا دەتوانیت هەموو ئەو شتانەی كە مرۆڤ لە سەر زەوی دروستی كردوون وەك ماڵ و كۆشك و كەلوپەلی دیكە دەتوانیت بیكرێت، بگرە تووشی بێتاقەتی دەبیت چونكە ئەوكاتیش ناتوانیت هەتا تەمەنت دەگات بە (100) ساڵ هەمووی خەرج بكەیت، ناچار بڕێكی زەبەلاحیش بۆ نەوەكانت جێ‌ دەهێڵیت و خۆت بە تەنها و وەك چۆن لە دایك بوویت دەگەڕێیتەوە بۆ لای خوای خۆت.

 

ئەمشەو و سبەینێ شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت ئەمشەو و سبەینێ شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری لە بەئامانجگرتنی دادگای فیدڕاڵی دەدات
دواتر سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری لە بەئامانجگرتنی دادگای فیدڕاڵی دەدات
ەیوەندیدار