دادگای فیدڕاڵی دەربارەی بڕیارەكانی هۆشداری توند دەدات



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بەو “هێرشانە”ی دەكرێنە سەری هۆشداری توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانە هێرشن بۆسەر سەربەخۆیی دادوەری و ڕێسایی یاسایی دەگرینەبەر.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووبەڕووی هێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەكی بووینەتەوە بەهۆی بڕیارەكانمانەوە، كە بۆ پاراستنی دەستوور داومانە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هێرشە بە سیاسی کراوە و ئامانجیەتی زیان بە ناوبانگی دادگاکە بگەیەنێت و شەرعیەتی دادگاکە بکاتە ئامانج.

دادگای فیدڕاڵی جەختیشی كردۆتەوە، ئەو هێرشانە، هێرشن بۆسەر سەربەخۆیی دادوەری، كە پێویستی بە ئەنجامدانی سەرجەم رێكارە یاساییەكان هەیە بۆ وەڵامدانەوە و پووچەڵكردنەوەیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی كورسی پێكهاتەكان لە هەرێم و گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن و بەنیشتمانی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە، هەندێك لایەنی سیاسی هێرشی میدیاییان بۆ سەر ئەو دادگایە دەستپێكردووە و بڕیارەكان و خودی دادگاكە بە “نادەستووری” وەسف دەكەن.

لە كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاكرێ‌ نوێنەری 40 وڵات بەشداری دەكەن
پێت لە كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاكرێ‌ نوێنەری 40 وڵات بەشداری دەكەن
نێچیرڤان بارزانی: فەرمانبەران دڵنیا دەكەمەوە ئەم سەختیانەش تێدەپەڕن و دەبنە ڕابردوو
دوات نێچیرڤان بارزانی: فەرمانبەران دڵنیا دەكەمەوە ئەم سەختیانەش تێدەپەڕن و دەبنە ڕابردوو
پەیوەندیدار