بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پرسی هەڵبژاردن، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی وردیان لەبارەوەكرا و جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كرایەوە بەشێوەیەك، كە ببێتە مایەی سەقامگیری و گەشەكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.

بافڵ تاڵەبانی وتی، “پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت، دیموكراسی بباتە ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری لەپرۆسەی حوکمڕانیدا بهێنێتە ئاراوە”.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەردوولا هاوڕابوون كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت، كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێن و هاوبەشی ڕاستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا پەیڕەوبكرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیجی یەكێتیی لەبارەی كۆی هاوكێشەكان ڕوونكردەوە و ڕایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند بە سیاسەتی نیشتمانیی خۆی، درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ خزمەتكردنی خەڵك و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا. بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هەنگاونان بەرەو هەرێمێكی ئاوەدانتر و دیموكراسیتر دەكەینەوە.

بەتۆمەتی فرۆشتنەوەی سەماعە بۆ قۆپی دووتۆمەتبار دەستگیرکران
پێشت بەتۆمەتی فرۆشتنەوەی سەماعە بۆ قۆپی دووتۆمەتبار دەستگیرکران
سودانی بانکی ‘تی بی ئای’ راسپارد لەگەڵ حکومەتی ھەرێم رێکبکەون بۆ بەبانکیکردنی مووچە
دواتر سودانی بانکی ‘تی بی ئای’ راسپارد لەگەڵ حکومەتی ھەرێم رێکبکەون بۆ بەبانکیکردنی مووچە
ەیوەندیدار