هەورە بروسکەوە دابەشکردنی ئاوی لە هەڵەبجە راگرت



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەڵەبجە رایگەیاند،بەهۆی هەورە بروسکەوە دابەشکردنی ئاو لە هەڵەبجە راگیراوە و سبەینێ ئاو دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەڵەبجە لە راگەیەنداوێکدا دانێشتوانی هەڵەبجە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:”بەھۆی لێدانی ھەورە بروسکە، لە یەکێک لە تاوەرەکانی کارەبای پڕۆژەی ئاوی ھەڵەبجە، پڕۆژەکە کارناکات”.

دەشڵێت:”ڕۆژی چوارشەممە دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت، تیمی تەکنیکی پڕۆژەکە کاری گۆڕینی ئەو بەشانەی تاوەرەکە دەکەن، کە لە کارکەوتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ئاو دابەشدەکرێت”

لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
پێشت لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
بەتۆمەتی فرۆشتنەوەی سەماعە بۆ قۆپی دووتۆمەتبار دەستگیرکران
دواتر بەتۆمەتی فرۆشتنەوەی سەماعە بۆ قۆپی دووتۆمەتبار دەستگیرکران
ەیوەندیدار