زیاتر لە ١ ملیۆن کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد دەکەن



میدیاکانى باکورى کوردستان بڵاویانکردەوە، لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تیایدا بەشدارە و لە وتارەکاندا جەخت لە داواکارییەکان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کراوەتەوە.

کەمێک پێش ئێستا لە پارکی نەورۆزی ناوچەی رەزانی ئامەد مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز بە دروشمی ‘هەستن، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە’ دەستیپێکرد.

میدیاکانى باکورى کوردستان بڵاویان کردەوە، لە نەورۆزی ئامەد، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەشدارە، و  لە وتارەکاندا جەخت لە داواکارییەکان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کراوەتەوە.

هەر لە مەراسیمەکەدا پەیامی ئەو زیندانیانە کە خوێندرایەوە ماوەی ١١٦ رۆژە لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد مانیان لە خواردن گرتووە.

جێی باسە ساڵانە لە باکوری کوردستان ئاهەنگی یادی نەوزۆز بەڕێوەدەچێت و بەیەکێک لە گەورەترین و گرنگترین ئاهەنگ و بۆنە نەتەوایەتییەکان لە باکوری کوردستان دادنەرێت، هاوکات لەو ئاهەنگەدا پشتیوانی بۆ دۆزی ڕەوای کورد و گەلی کورد لە تورکیا دوپاتدەکرێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری لە بەئامانجگرتنی دادگای فیدڕاڵی دەدات
پێت سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری لە بەئامانجگرتنی دادگای فیدڕاڵی دەدات
سودانی گەیشتە هەرێم و بڕیارە پرسی مووچە تاوتوێ بکات
دوات سودانی گەیشتە هەرێم و بڕیارە پرسی مووچە تاوتوێ بکات
پەیوەندیدار