ئەندامێکی لیژنەی دارایی: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێشبینی دەکات بە هۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار وردە وردە لە بازاڕەکاندا دابەزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار دەرەنجامی بڕیار و ڕێکارەکانی چەند مانگی ڕابردوون کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دۆلار گیرانەبەر، هەر لە سەرەتاشەوە وتمان چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کاتە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردە وردە نرخی دۆلار لە بازاڕدا زیاتر دادەبەزێت.

ئەم لێدوانەش لە کاتێدایە کە نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە خوار 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام هێشتا نزیکەی 17 هەزار دینار زیاترە لەو نرخەی کە بانکی دیاریکردووە.

لە کۆبانێ ئاگری نەورۆز کرایەوە
پێشت لە کۆبانێ ئاگری نەورۆز کرایەوە
مامۆستایانی ناڕازی دوا مۆڵەت دەدەنە یەکێتی و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن
دواتر مامۆستایانی ناڕازی دوا مۆڵەت دەدەنە یەکێتی و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن
ەیوەندیدار