ئاگاداری خووە هەڵەکانی مانگی ڕەمەزان بن



لە مانگی ڕەمەزان، زۆر کەس خوو بە گرتنەبەری ئەو خووانە دەگرن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی گشتی جەستە دەبێت، بۆیە پێویستە جار جار بەدواداچوون لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستی لەم مانگە پیرۆزەدا.

 زیادەڕۆیی لە خواردن

زیادەڕۆیی لە خواردن بە یەکێک لە خوو و هەڵە باوەکان دادەنرێت لە مانگی ڕەمەزاندا، بەو پێیەی ئەم هەڵسوکەوتە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش بەشێوەیەکی بەرچاو، هەروەها کەسەکە بەرەوڕووی هەرس نەکردنی گونجاو و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە دەبێت، ئەمە جگە لەوەی هەست بە خەواڵوویی زۆر دەکات، بۆیە باشترە لە کاتی خواردنی ئێوارە و پارشێودا بڕێکی مامناوەندی خۆراک بخورێت.

 

نەخواردنەوەی ئاوی پێویست

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک مەیلیان هەیە لە مانگی ڕەمەزاندا ئاوی پێویست نەخۆنەوە، ئەمەش ئەگەری وشکبوونەوەی لەش زیاد دەکات، بۆیە باشتر وایە لە ماوەی نێوان ئێوارە و پارشێو بڕێکی پێویست ئاو بخورێتەوە، بەتایبەتی لە کەشوهەوای گەرمدا، بۆ پاراستنی شێداری لەش و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی لەش.

بێ خەوی

هەندێک کەس حەز دەکەن درەنگ لە خەو هەڵسن بۆ پارشێو، پێیان وایە ئەمە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕۆژی دواتر هەبێت، بەڵام ئەم کردارە لێکەوتەی نەرێنی هەیە، چونکە دەتوانێت کاریگەری زۆری لەسەر تەرکیزکردن و تەندروستی گشتی هەبێت.

بۆیە باشتر وایە بەشێوەیەکی پێویست بخەویت بەتایبەت پێش مانگی ڕەمەزان، بۆ دڵنیابوون لە سودمەندی تەواو لە وریایی و چالاکی لە کاتی ڕۆژدا و دوورکەوتنەوە لە هەر کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر تەندروستیت.

زۆر خواردنی شیرینی

شیرینی لەو خووە خراپانەیە کە کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر تەندروستی لەش هەیە، جگە لە زیادبوونی بەرچاوی کێش، خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، بۆیە باشتر وایە دوای ژەمی پارشێو بڕێکی مامناوەند لە شیرینی بخورێت، دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ڕاستەوخۆ پێش خەوتن، چونکە ئەمە ڕەنگە کاریگەرییە لاوەکییە نەرێنییەکان بە شێوەیەکی ڕیزبەندی زیاد بکات، ئەمەش توانای حەوانەوە و خەوتنی دروست سنووردار دەکات.

نەخواردنی ژەمی پارشێو

پارشێو بە یەکێک لە ژەمە پێویستەکان دادەنرێت کە دەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا بخورێت، بۆ ئەوەی تووشی هەر ئاڵۆزیەکی تەندروستی ئەگەری نەیێت، وەک هەستکردن بە برسێتی لە ڕۆژی دواتر یان ماندووبوون بە درێژایی ماوەی ڕۆژوو.

بۆیە گرنگە دڵنیا بیت لە خواردنی ژەمی پارشێو کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر پێش خەوتن، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی هەموو ئەو ماددە خۆراکییە پێویستانەی کە لەش پێویستی پێیەتی لە ماوەی ڕۆژووگرتندا، هەروەها دڵنیابوون لە هەستکردن بە تێربوون و دەستخستنی وزە لە کاتی ڕۆژووگرتندا.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
پێشت پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
سودانی لە پەیامی نەورۆزدا جەخت لە پێکەوەژیان و پاراستنی مافەکان دەکاتەوە
دواتر سودانی لە پەیامی نەورۆزدا جەخت لە پێکەوەژیان و پاراستنی مافەکان دەکاتەوە
ەیوەندیدار