سودانی لە پەیامی نەورۆزدا جەخت لە پێکەوەژیان و پاراستنی مافەکان دەکاتەوە



سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزار و پاراستنی مافەکان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم، بۆ ئەو هیوا و خۆشییەی کە ئەم ڕۆژە مەزنە هەڵیدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش”.

سودانی دەڵێت: “ئەم بۆنەیە جەخت لە هێزی فرەچەشنی و بەردەوامی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە لەگەڵ تەرخانکردنی هەموو هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند، نەورۆز “ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەها هاوبەشەکان و چارەنووسی هاوبەش”.

ئاگاداری خووە هەڵەکانی مانگی ڕەمەزان بن
پێشت ئاگاداری خووە هەڵەکانی مانگی ڕەمەزان بن
چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەموو لایەک پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بن
دواتر چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەموو لایەک پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بن
ەیوەندیدار