بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری ئاشکرا کرد



بانکی ناوەندی ڕێژەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە تێکرا زیاتر لە ٢٧٦ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکانەوە ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٦ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندی لەو 276 ملیۆنە بڕی ١١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ٢٦٤ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

بانکی ناوەندی لەماوەی مانگی نیساندا دوای رێککەوتنەکانی نێوان عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزای سەر بانکەکان، بە تێکڕا پێنج ملیار و ١١٠ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ٩٦٨ دۆلاری خستووەتە روو، ئەوەش یەکەم جارە لە مێژووی خستنەڕووی دۆلاردا بانکەکە لەسەر ئاستی مانگانە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بخاتە روو.

هاوکات لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران و تەرزە ڕادەگەیەنرێت
پێشت كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی باران و تەرزە ڕادەگەیەنرێت
بارهەڵگرێك بەسەر فیتەرێكدا كەوت و گیانی لەدەستدا
دواتر بارهەڵگرێك بەسەر فیتەرێكدا كەوت و گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار