لە شارێکی عێراق یادی نەورۆز دەکرێتەوە



لە شارى نەجەف لە عێراق، یادى نەورۆز دەکرێتەوە، پۆلیسى شارەکەش ڕایگەیاندووە، “ئامادەکاریى بۆ پێشوازى لە ئاهەنگی نەورۆز کراوە، لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانیش ڕێوشوێنى ئەمنیى توند دەگرنەبەر”.

موفید تاهیر، وتەبێژى پۆلیسى نەجەف بە ڕۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، پۆلیسى شارەکە ئامادەکارى تەواویکردووە بۆ پێشوازى لە ئاهەنگی نەورۆز و لە ڕۆژى 21ى ئازار و چەند چالاکییەکى تایبەت ئەنجامدەدەن.

وتیشى، لەو ڕۆژەدا سەردانى مەزارى ئیمام عەلى و گۆڕستانى گردى سەلام دەکەن و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانیش هێزەکانى پۆلیس بڵاودەبنەوە و ڕێوشوێنى ئەمنیى توند بۆ پاراستنى زیارەتکاران دەگیرێتەبەر.

هاوکات ژمارەیەکى زۆر لە زیارەتکاران گەیشتوونەتە دەروازەى مێهران لە پارێزگاى ئیلام و بەرەو نەجەف و کەربەلا بەڕێدەکەون بۆ بەشداریکردن لە ساڵى نوێ و نەورۆز لە شارەکە.

نەجەف بە شارێکى “پیرۆزى ئاینى” دادەنرێت لە عێراق، نزیکەی 160 کیلۆمەتر لە شاری بەغدادەوە دوورە، چەندین مزگەوت و مەزارگە و قوتابخانەی ئاینی تێدایە.

ڕاوێژکارێکی بارزانی: هەڵبژاردن بە بێ پارتی شکست دەهێنێت
پێت ڕاوێژکارێکی بارزانی: هەڵبژاردن بە بێ پارتی شکست دەهێنێت
چۆن خۆمان لە بەفیڕۆدانی خۆراک بپارێزین لە مانگی ڕەمەزاندا؟
دوات چۆن خۆمان لە بەفیڕۆدانی خۆراک بپارێزین لە مانگی ڕەمەزاندا؟
پەیوەندیدار