بەهۆی لافاوەوە گەڕەکێک لە دهۆک چۆڵکرا



وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لەبارەی قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک ڕایگەیاند، زیاتر لە کەسێک گیانی لە دەستداوە و چەند گەڕەکێکیش چۆڵکراون.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد،بەهۆی لافاوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاو چووەتە زیاتر لە 100 ماڵەوە و چەندین ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوویەتی.

لەبارەی چۆڵکردنی گەڕەکەکانەوە وتەبێژی بەرگریی شارسانیی دهۆک دەڵێت، گەڕەکی بەرۆشکی و چەند گەڕەکێکی دیکە لەبەر مەترسییەکانی لافاوەکە چۆڵکراون و ئەو گەڕەکانەش مەترسیان لەسەر بێت چۆڵدەکرێن.

یادی نەورۆز لە سلێمانی خرایە دوای بەربانگ و لە سێ‌ شوێن دەبێت
پێشت یادی نەورۆز لە سلێمانی خرایە دوای بەربانگ و لە سێ‌ شوێن دەبێت
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
دواتر هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
ەیوەندیدار