هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە و داوادەکات خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی ئاوی تیادا دروست دەبێت.

‎بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات لە ڕێکەوتی ۲٠/٠۳/۲٠۲٤ ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی ئەگەری دروست بوونی ناجێگیری لە کەشوهەوا، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی ئاوی تیادا دروست دەبێت، نەچنە ناوچە شاخاوییەکان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان.

‎ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داواکارین سبەینێ چوارشەممە سەردانمان نەکەن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتیمان لەبەرئەوەی مامەڵە کارگێڕییەکان و کارەکانی تۆمارکردن ڕایی ناکەین سەرجەم تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا دەبن لەسەر شەقامەکان بۆ هاوکاری کردنی هاووڵاتییان.

‎وتیشی، لەکاتی هەر حاڵەتێکی لەناکاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی بکەن.

 

بەهۆی لافاوەوە گەڕەکێک لە دهۆک چۆڵکرا
پێشت بەهۆی لافاوەوە گەڕەکێک لە دهۆک چۆڵکرا
١٤ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
دواتر ١٤ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ەیوەندیدار