یادی نەورۆز لە سلێمانی خرایە دوای بەربانگ و لە سێ‌ شوێن دەبێت



هەریەكە لە قائیمقامیەتی سلێمانی و سەرۆکی کۆمەڵەی میللی کوردستان وردەكاری ڕێكارەكانی مەڕاسیمی یادی نەورۆز لە سلێمانی ڕادەگەیەنن، كە سبەی ئێوارە لەدوای بەربانگەوە دەستپێدەكات.

جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی میللی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ بڕیارماندا لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز لەدوای بەربانگ بکەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک کەپرمان لەسەر شەقامەکە ئامادەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر شەقامەکە چەندین چالاکی وەک نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل کۆن و نمایشی کاری دەستی و نمایشی بوکەڵەی منداڵان بەڕێوەدەچێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ لەدوای کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە شەقامی سالم بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

رلا خۆشیەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ١٩/٣/٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی ئەمنی سلێمانی كۆبووە و ڕێكارەكانی پێشوازی لە گەشتیاران و بەڕێوەچوونی چالاكییەكان بەشێوەیەكی ئارام و دروستكردنی كەشێكی خۆش بۆ هاووڵاتیان لە بۆنەكانی نەورۆزدا تاوتوێكرا.

جەختیشی كردۆتەوە، چالاكییەكانی تایبەت بە یادی نەورۆز لە سلێمانی لە شاڕێی سالم و گردی مامەیارە و بناری گۆیژە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەو بەرنامەیەی دیاریكراوە، لە كاتژمێر (٣)ی دوانیوەڕۆی رۆژی (20ی 3ی 2024) چالاكی هونەری كلتوری و نمایشتی كاری دەستی لە گردی مامەیارە و بناری چیای گۆیژە دەست پێدەكات.

لە كاتژمێر (٦)ی ئێوارەوە بە سازكردنی ئێوارەخوانێك بۆ ژینگەپارێزان ژمارەیەك چالاكی لە شاڕێی سالم دەستپێدەكات، كە پێكدێت لە هەڵكردنی مەشخەڵی نەورۆز و نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی كلاسیكی و ئاهەنگ و گۆرانی و نمایشكردنی خواردنی كوردەواری و كاری دەستی، هاووڵاتیانیش بەشداری چالاكانەیان دەبێت.

مەسرور بارزانی مەرجی بەشداری لە هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
پێت مەسرور بارزانی مەرجی بەشداری لە هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
بەهۆی لافاوەوە گەڕەکێک لە دهۆک چۆڵکرا
دوات بەهۆی لافاوەوە گەڕەکێک لە دهۆک چۆڵکرا
پەیوەندیدار