١٤ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی ١٤ تۆمەتباری ڕاگەیاند، لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ٢٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، لەگەڵ وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەسەر زانیاری بەرێوەبەرایەتیمان، لە ڕێکەوتی ٢٨-٢-٢٠٢٤ تێمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووك، لە زنجیرەیەك چالاکی یەك بە دوای یەکدا کە زیاتر لە دوانزە ڕۆژی خایاند، توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە ١٤ تۆمەتبار .

ئاماژەی بەوەکرد، لەم زنجیرە چالاکیەشدا بڕی ٢٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو شاری کەرکووك دەستی بەسەرداگیرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە ئەم تۆڕەی کە دەستگیرکراون بە یەکێك لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆسەر شاری هەولێر، دهۆك و زاخۆ دادەنرا کە هەفتانە بڕێکی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانەیان بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرد و گەنج و لاوی کوردییان بەهۆیەوە لەخشتە دەبرد .

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
پێشت هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ڕاگەیاند
دواتر عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ڕاگەیاند
ەیوەندیدار