عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ڕاگەیاند



وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئازار.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی ژمێریاریی فەرمانگەکان پابەندبن بە ناردنی لیستی مووچەکانیان و دەزگاکانی راگەیاندنیش بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ زانیاریەکانی پەیوەست بەو بابەتە بکەن.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە کاتێکدایە، کە مووچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچە ڕانەگەیاندووە.

١٤ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێت ١٤ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ئەو دوو هاووڵاتییەی لافاو بردنی، خنکان
دوات ئەو دوو هاووڵاتییەی لافاو بردنی، خنکان
پەیوەندیدار