ئەو دوو هاووڵاتییەی لافاو بردنی، خنکان



ئەو دوو هاووڵاتییەی لافاوەکەی ئەمڕۆی دهۆک بردنی، خنکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، لافاو دوو هاووڵاتی لە گەڕەکی نزارکێی دهۆک برد و دواتر بەرگری شارستانی ڕایگەیاند دوو هاووڵاتییەکە خنکاون.

بە پێی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دوو هاووڵاتییەکە لە نێو لافاوەکەدان و هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدرێت، بەڵام لە ناکاو دەستیان لەو پەتەی بۆ ڕزگارکردنیان بەکاردەهێنرێت بەر دەبیت و دەکەونە لافاوەکەوە.

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێک بارانبارین پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بە ئۆتۆمبێل و ماڵی هاووڵاتییان گەیاندووە.

بۆ بینینی دیمەنی ڤیدیۆیی کلیک لێرە بکە

https://t.me/XELK2020/29410

عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ڕاگەیاند
پێشت عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری ڕاگەیاند
سەرۆک کۆمار لەبارەی دادگای فیدڕاڵییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر سەرۆک کۆمار لەبارەی دادگای فیدڕاڵییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار