بە ڤیدیۆ؛ مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداوە كاتی پلەبەرزكردنەوە ڕادەگەیەنن



نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداوە و دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر پلەبەرزكردنەوە، كە “ڕەتی كردەوە لە تایبەتمەندی دادگاكە بێت”، ڕایدەگەیەنێت، هیچ مووچەیەكی مووچەخۆران لە بەغدا نافەوتێت و دەشڵێت: “پلەبەرزكردنەوەی دوای بەنیشتمانی كردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە”.

ئەمڕۆ یەك شەممە 17ی ئازار، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی تایبەتی لەسەر سكاڵایەكی مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدا تایبەت بە بابەتی وەستانی پلە بەرزكردنەوەی مووچەخۆران و بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی سكاڵاكە، بەو پێیەی “لە تایبەتمەندی دادگاكە نییە” و لای خۆشیەوە سەرۆكی دادگا ڕایگەیاند، كە ئەو پرسە لەگەڵ بەنیشتمانی كردنی مووچە چارەسەر دەبێت.

دڵشاد میرانی، یەكێك لە نوێنەرای مامۆستایانی ناڕازی، كە بەشدار كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بووە لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لە بەغداوە لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە واتای ئەوەدێت، كە لەدوای پرۆسەی بەنیشتیمانی كردنی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ پلە بەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە، هۆكاری رەتكردنەوەی سكاڵاكەش لەبەر ئەوەیە كە ئەم بابەتە لە تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵیدا نییە”.

ڕاشیگەیاند، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی پێداون، كە گەرەنتی پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكات، لەبەر ئەوە بە دڵنیاییەوە هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی هەرێم لەلای بەغدا نافەوتێت، لەوانەیە دوابكەوێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەك نافەوتێت”.

نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە
پێشت نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە
هۆشداری “شێوازێکی هەڵە” لە كوژاندنەوەی ئاگری ئۆتۆمبێل دەدرێت
دواتر هۆشداری “شێوازێکی هەڵە” لە كوژاندنەوەی ئاگری ئۆتۆمبێل دەدرێت
ەیوەندیدار