باوک و کوڕێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا



ئێوارەی ئەمڕۆ باوک و کوڕێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای شەقڵاوە گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لە سەر ڕێگەی سەرەکی نێوان هەریر و شەقڵاوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا.

موحسین قەسرۆکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە ڕایگەیاند لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کە باوک و کوڕن.

ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە ناوی وەستا عیماد خاوەنی چێشتخانەی عیمادە لە شەقڵاوە و لەگەڵ كوڕەكەشی ناسی یوسفە.

لە ڕووداوەکەدا دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

وردەکاری پارەی فیعلی ڕەوانەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی 2023 بڵاوکرایەوە
پێشت وردەکاری پارەی فیعلی ڕەوانەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی 2023 بڵاوکرایەوە
شۆفێران دەربارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر شۆفێران دەربارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار