شۆفێران دەربارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە



هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە هەفتەی داهاتوو دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێل بە کۆدی پارێزگاکە وەربگرن و ئەو ژمارانەش ئاشکرا دەکات کە جارێ نافرۆشرێن.

ئەمڕۆ هەینی بەشی تۆماری تابلۆی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/١٧ دەست بەدابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت بە کۆدی ژمارە (23) کە تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی ئۆتۆمبێلی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی)یان هەیە دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان داواکاری پێشکەش بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەك خواستی کڕینی ژمارەی نایابی هەیە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات، لە ژمارە ( 1000 23)  تا ژمارە (9999 23) کە نرخیان هاوشێوەی تابلۆی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوەیە کە (2000000) دوو ملیۆن دینارە.

هاتووچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارە 2323 سەرجەم پیتەکانی و ژمارە (1988 23) سەرجەم پیتەکانی نافرۆشرێت.

باوک و کوڕێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
پێشت باوک و کوڕێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
نرخی بیتکۆین نزیکەی چوار هەزار دۆلار دابەزی
دواتر نرخی بیتکۆین نزیکەی چوار هەزار دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار