سەعدی پیرە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دابەشنەکردنی مووچە ڕاگەیاند



وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند لەگەڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچەدا نین و داوا دەکەین ئەوەی لە بەغداوە هاتووە، دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوە نەبووین مووچە نەدرێت و پێمانوایە ئەوەی هاتووە دابەش بکرێت تا ئەو کاتەی پارەی وەزارەتەکانی دیکەش دێت.

وتیشی: یەکێتی داوا دەکات و بەباشی دەزانێت هەرچی زووە ئەو پارەیەی هاتووە دابەش بکرێت، چونکە دواخستنی مووچە کاریگەری لەسەر بازاڕیش دروست کردووە.

سەعدی پیرە لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەکە بەردەوام دەبێت.

نرخی بیتکۆین نزیکەی چوار هەزار دۆلار دابەزی
پێشت نرخی بیتکۆین نزیکەی چوار هەزار دۆلار دابەزی
سەرانی “دزینی سەدە” دادگایی دەکرێن
دواتر سەرانی “دزینی سەدە” دادگایی دەکرێن
ەیوەندیدار