سەرانی “دزینی سەدە” دادگایی دەکرێن



حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی چارەنووسی تۆمەتبارانی دۆسیەی دزینی سەدەی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، تۆمەتباری سەرەكی و 30 كەسی دیكە بەم نزیكانە دادگایی دەكرێن.
ئەمڕۆ هەینی، حەیدە حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، دۆسیەی نور زوهێر لە ئێستادا لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەرییە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكان و زیاتر لە 30 تۆمەتباریش هەن.

پێشتریش زیا جەعفەر، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ، ڕایگەیاندبوو هەندێك وردەكاری هەیە كە پێی گەیشتووە و خەریكی كۆكردنەوەی بەڵگەیە بەرامبەر بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دۆسیەی دزینی سەدە.

ئەوەشی خستبووەڕوو کە لێكۆڵینەوەكان لەو دۆسیەیە بەردەوامن و فەرمانی دەستگیركردنی نوێ بۆ دوو كەسایەتی حكومی دەرچووە، یەكێكیان بەڕوونی تۆمەتباركراوە، ئەوەی دیكەیان پەیوەندی بە دەزگایەكی گرنگی کابینەی پێشووی حکومەتەوە هەیە.

لە دۆسیەی دزینی سەدەدا کە لە کۆتایی ساڵی 2022دا ئاشکرا بوو، ژمارەیەک بەرپرس بە تێوەگلان لە دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری پارەی باج تۆمەتبار کراون.

 

سەعدی پیرە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دابەشنەکردنی مووچە ڕاگەیاند
پێت سەعدی پیرە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دابەشنەکردنی مووچە ڕاگەیاند
400 دۆنم بۆ دروستکردنی شاری پیشەسازی هەڵەبجە تەرخان کرا
دوات 400 دۆنم بۆ دروستکردنی شاری پیشەسازی هەڵەبجە تەرخان کرا
پەیوەندیدار