نرخی بیتکۆین نزیکەی چوار هەزار دۆلار دابەزی



لە ماوەی یەک ڕۆژدا دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین نزیکەی چوار هەزار دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بیتکۆینێک لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 68 هەزار و 400 دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی 72 هەزار و 300 دۆلار بوو.

دوێنێش یەک بیتکۆین بە 73 هەزار و 700 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.

سەرباری ئەو دابەزینەش، بەڵام هێشتا نرخی بیتکۆین لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و پێشبینی هەڵکشانی زیاتر نرخەکەشی دەکرێت.

شۆفێران دەربارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت شۆفێران دەربارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە
سەعدی پیرە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دابەشنەکردنی مووچە ڕاگەیاند
دواتر سەعدی پیرە هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دابەشنەکردنی مووچە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار