یەکێتی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە



مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر کاندیدەکانی حزبەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا ھەوڵدەدرێت کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکرێنەوە.

وتیشی، بەپێی بازنەکانی ھەڵبژاردن ژمارەیەک کاندید کە پێشتر لەلایەن مەڵبەندەکانی یەکێتیەوە دەستنیشانکراون و بە ھەڵسەنگاندنی لیژنەدا تێپەڕیون دەنگیان لەسەر دەدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی بۆ ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردن دوو ئەوەندەی ژمارەی کورسیەکانی ئەو بازنەیە کاندیدی دەبێت، واتە بەکۆی گشتی لەھەر چوار بازنەکەی ھەڵبژاردندا بە ٢٠٠ کاندید بەشداری دەکات.

پێشتریش یەکێتی ڕایگەیاندبوو کە بافڵ تاڵەبانی، سەرپەرشتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی دەکات.

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
پێشت بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
ئەنجامی کۆبوونەوە ئەمنییەکەی عێراق و تورکیا ئاشکرا کرا
دواتر ئەنجامی کۆبوونەوە ئەمنییەکەی عێراق و تورکیا ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار