ئەنجامی کۆبوونەوە ئەمنییەکەی عێراق و تورکیا ئاشکرا کرا



لە بەیاننامەی هاوبەشى دەرەنجامی کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنیی عێراق و تورکیادا جەت لە هەماهەنگی هەردوو وڵات کرایەوە و ئەوەی جێی سەرنج بوو عێراق ئامادە نەبوو پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت هەروەک تورکیا ناوی دەبات.

ڕۆژی پێنجشەممە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە بەغدا کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنیی نێوان عێراق-تورکیا، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەبارەی دەرەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە؛ لەم دیدارانەدا کە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ی ئەنقەرەیە، هەڵوێستی هاوبەش لە بەرامبەر پێشهاتە هەرێمییەکان و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانی بوارە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا کە تاوتوێی ئامادەکارییەکانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق کراوە کە بڕیارە دوای ڕەمەزان ئەنجام بدرێت و، لایەنەکان دڵنیاییاندا هەموو هەوڵەکان بخەنەگەڕ بۆ سەرکەوتنی ئەم سەردانە مێژووییە.

ئاماژە بەوە کرا کە بڕیاردراوە بە چڕکردنەوەی کارەکان لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن، ئەویش بە ئامانجی بنیاتنانی چوارچێوەی پێکهاتەیی لە بوارە جیاوازەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەو ڕووەشەوە بنیاتنانی میکانیزمەکانی پەیوەندیی بەردەوام.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە لە ڕێگەی ئەم دەقەوە کە بە تێگەیشتنی بنیاتنانی چوارچێوەیەکی ستراتیجی بۆ پەیوەندییەکان لە نێوان عێراق و تورکیا ئامادەی دەکەن، دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات ڕێککەوتن لەسەر کارکردن بە شێوەیەکی هەماهەنگ، لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی لیژنەی هەمیشەیی هاوبەش بۆ کارکردن لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانی، کشتوکاڵ، وزە، ئاو، تەندروستی و گواستنەوە.

جەخت کرایەوە لەسەر گرنگییدانی هەردوولا بە یەکێتیی سیاسیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و، تیشکیش خرایە سەر ئەوەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان مەترسی ئەمنیی بۆ تورکیا و عێراق دروست کردووە و، بوونی ئەم ڕێکخراوە لە خاکی عێراقدا بە واتای پێشێلکردنی دەستووری عێراقە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تورکیا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو بڕیارە دەکات کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەریکردووە لە بارەی ئەوەی پەکەکە ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوە لە عێراقدا؛ جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لایەنەکان ڕاوێژیان کردووە لە بارەی ئەو ڕێوشوێنانەی پێویستن بگیرێنەبەر بەرامبەر ڕێکخراوەکە و درێژکراوەکانی لە بە بەکارهێنانی خاکی عێراق تورکیا دەکەنە ئامانج.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لایەنەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی کۆمەڵکوژی لە غەززە و، دڵنیاییاندا لە ئیرادەی بەهێز بۆ پشتیوانی کردنی دۆزی فەڵەستین.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لایەنەکان لە چوارچێوەی میکانیزمەکانی دیداری پێشبینیکراودا هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بە دیدار و کۆبوونەوەکان لە چوارچێوەیەکی ڕێکوپێک و بەردەوامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا عێراق ئامادە نەبوو پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی “تیرۆریستی” ناوببرێت هەروەک تورکیا وەسفی دەکات.

یەکێتی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە
پێشت یەکێتی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەگەڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەبوو
دواتر لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەگەڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەبوو
ەیوەندیدار