نرخی دۆلار کەمێک دابەزی



لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٠ دینار دابەزى، هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە و لە نێوانی 150 هەزار دینار بۆ 151 هەزار یاری دەکات،

هاوکات بانکی ناوەندیش لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ هاوتاکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا، لەگەڵ نرخی بانکی ناوەندی کە 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینارە.

بەبڕیارێک سەرجەم سایت و ماڵپەڕە نەشیاوەکان بلۆک دەکرێن
پێشت بەبڕیارێک سەرجەم سایت و ماڵپەڕە نەشیاوەکان بلۆک دەکرێن
چەند نیشانەیەک دەرخەری هەبوونی بەردی گورچیلەیە
دواتر چەند نیشانەیەک دەرخەری هەبوونی بەردی گورچیلەیە
ەیوەندیدار