بەبڕیارێک سەرجەم سایت و ماڵپەڕە نەشیاوەکان بلۆک دەکرێن



دادگای باڵا بە بڕیارێک سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناچار دەکات کە سانسۆر لەسەر ماڵپەڕە نەشیاوەکان دابنێن و هەموو پەیج و ماڵپەڕانەی بابەتی نەشیاو و دوور لە نەریتی کۆمەڵایەتی وڵاتەکە بڵاودەکەنەوە بلۆک بکرێن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شتە نەشیاوانە لەگەڵ کۆمەڵگە و ئایین و کلتوری عێراقدا ناگونجێت.

هەر بەپێی بەیاننامەی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارەکە سەرجەم لایەنەکانی وەک “بەرەوپێشبردن و بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی، بەدڕەوشتی، هاوڕەگەزبازی و بەرکەوتن و خراپ بەکارهێنانی کەسانی بەرامبەر” لەخۆدەگرێت.

هاوکات بڕیارەکەش ئەو ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییانەش دەگرێتەوە کە دژ بە کلتوور و دابونەریت و بەهاکانی کۆمەڵگە کار دەکەن.

لە ماوەکانی رابردوودا، پەرلەمانتارێکی عێراق سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە راگرتنی ماڵپەڕ و پەیجە سێکسییەکان تۆمارکرد، هاوکات ئەمرۆش بە بڕیارێک لە ئەمریکا تۆڕی تیک تۆک قەدەغە کرا و ناچار بە داخستن دەبێتەوە.

 

بۆ هێشتنەوەی دەنگەکان حزبە بچوکەکان هاوپەیمانی دروست دەکەن
پێشت بۆ هێشتنەوەی دەنگەکان حزبە بچوکەکان هاوپەیمانی دروست دەکەن
نرخی دۆلار کەمێک دابەزی
دواتر نرخی دۆلار کەمێک دابەزی
ەیوەندیدار