عێراق دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەڕەخسێنێت



حکومەتی عێراق پێنج هەزار خوێندکار بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەنێرێتە دەرەوەی وڵات، کە سێ هەزاریان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبن، خوێندکارانی هەرێمی کوردستانیش لێی سوودمەند دەبن.

لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق ڕۆژی 15ی ئایاری 2023، لینکی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند، دەرفەتی خوێندنی بێ بەرامبەر (سکۆلارشیپ) لە دەرەوەی عێراق بۆ پێنج هەزار خوێندکار دەبێت.

ساڵی ڕابردوو 400 دەرفەتی خوێندن ڕاگەیەنرا، ئەمساڵیش خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەتوانن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی عێراق، داوکاری پێشکەش بکەن.

هاوکات لە چوارچێوەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەی هاوئاهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆبوونەوە و ڕۆژی 15 نیسانی 2024 ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، وتیان لەو پێنج هەزار خوێندکارەی لە عێراقەوە بۆ خوێندن ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن، سێ هەزاریان دەنێردرێنە ئەمریکا.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خوێندکارانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن لە دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر لە دەرەوەی وڵات سوودمەند ببن گەر مەرج و ڕێنماییەکانیان تێدابێت، تاوەکو ئێستاش 48 قوتابی سوومەندبوون.

 

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کیلک لێرە بکە:

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت
پێشت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت
د. نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات
دواتر د. نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات
ەیوەندیدار