چەند نیشانەیەک دەرخەری هەبوونی بەردی گورچیلەیە



ئازارێکی لەناکاو و بەهێز وەک نەشتەر و چەقۆ لە بەشی خوارەوەی پشت و خوارەوەی سک، ئاماژەیە بۆ بوونی بەردی گورچیلە.

بە وتەی دکتۆر سێرگی کۆرۆلیۆڤ، پزیشکی پسپۆڕی میزەڵدان، ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دەتوانێت لە لایەک یان هەردوو لاوە بێت، ئەم ئازارە زۆرە و ناتوانرێت لەگەڵ ئازارێکی تر تێکەڵ بکرێت، تا ئەو ڕادەیەی کەسی تووشبوو وەک پێداکردنی چەقۆیەکی تیژ وەسفی دەکات.

ئەگەر بەردەکان لە بنی میزڵدان بێت، ئازارەکە لە خوارەوەی سکدا دەردەکەوێت و بۆ ناوچەی بڕبڕەی پشت بڵاودەبێتەوە.

ئەو پسپۆرە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گازیتا رو دەڵێت: هەندێکجار بەردێک کە لە گورچیلەدا دروست دەبێت، ڕەنگە بۆ ماوەی ساڵانێک گەشە نەکات، بەڵام ئەگەر پرۆسەی کردنی میز تێکبچێت، دەبێتە هۆی ئازار، واتە کاتێک میزڵدان یان حەوزی گورچیلە دەگیرێت، کە ڕێبەرایەتی دەکات بۆ ئاوسانی گورچیلە و ڕوودانی هەوکردنی گورچیلە.”

بەوتەی ئەو پزیشکە، زوو زوو میزکردن، سکچوون، ڕشانەوە، تێکچونی ڕیخۆڵە، و ڕیفڵەکس ئەنوریا (ڕاگرتنی ڕۆیشتنی میز بۆ میزڵدان)، هەروەها دەرکەوتنی خوێن لە میزدا، دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هەبوونی بەردی گورچیلە.

پزیشکەکە ئاماژە بەوە دەکات لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا بەردی گەورە و لقدار دروست دەبێت، نزیکەی تەواوی گورچیلە داگیردەکات، ئەمەش توشبووەکان دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە و ئەو ئازارەی بۆیان دروست دەبێت چارەسەری گران دەبێت.

نرخی دۆلار کەمێک دابەزی
پێشت نرخی دۆلار کەمێک دابەزی
شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی بەربەستکرا
دواتر شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی بەربەستکرا
ەیوەندیدار