شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی بەربەستکرا



هاتووچۆی سلێمانای هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی شەقامی کاوە بەربەست دەکرێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌قامی کاوە لەبه‌رده‌ركی سه‌رای بازاڕی شاری سلێمانی به‌ره‌و فولكه‌ی ئه‌سحابه‌سپی كاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ده‌كرێت‌و شه‌قامه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست ده‌كرێت،

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئه‌وكاته‌ی كۆمپانیای ڕاسپێدراو به‌و ئه‌ركه‌ كاره‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات شه‌قامه‌كه‌ به‌ڕووی شۆفێراندا ناكرێته‌وه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە ، لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان لە سلێمانی کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ کراوە، و لە ئێستاشدا جگە لەو پرۆژەی پرد و ئەندەرپاس و بەرزەپردانەی لە بواری جێبەجێکردندان، چەندین کاری تری نۆژەنکردنەوە بەتایبەت لە شەقامەکان خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

چەند نیشانەیەک دەرخەری هەبوونی بەردی گورچیلەیە
پێشت چەند نیشانەیەک دەرخەری هەبوونی بەردی گورچیلەیە
کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی لیستەکانی داخست
دواتر کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی لیستەکانی داخست
ەیوەندیدار